شۆفێران ئاگاداربن

رۆنى رەش لەسەر رێگەى دەربەندیخان زەڕایەن رژاوە

964+

وریا فەتاح

جارێکى دیکە لەسەر رێگەى دەربەندیخان زەڕایەن رۆنى رەش رژا و ئاستەنگى هاتوچۆى دروستکردووە، شۆفێر ئەو تەنکەرەى رۆنەکەى رشتووە راى کردووە.

مقەدەمى هاتوچۆ پشتیوان عابد بە 964ـى وت،”ئاگاداری شۆفێـران دەکەین بە وریاییەوە شۆفێرى بکەنن چونکە لە ئێستادا رۆنی رەش لە سەر رێگای سەرەکی دەربەندیخان – زەڕایـەن لە نزیک لە هـەورازی سیارەو گـوندی رێژنە رژاوە”.

وتیشى،”تیمەکان لەوێن و توانراوە گرفتەکە تا رادەیەک چارەسەر بکرێت، بەڵام بەهۆى نەبوونى شۆفڵ نەتوانراوە پاکبکرێتەوە و دەکەوێتە بەیانى، بۆیە دەبێت لەو ئاراستەیە بە وریاییەوە شۆفێرى بکرێت”.

بە وتەى پشتیوان عابد، ئەو تەنکەرەى رۆنە رەشەکەى رشتووە رایکردووە و دەستگیرنەکراوە.

لەماوەى رابردوو چەند جارێک لە رێگەى نێوان دەربەندیخان بۆ زەڕایەن نەوت و رۆنى رەش دەڕژێت و ئاستەنگى هاتوچۆ دروستدەکات.

دیسان لە رێگای دەربەندیخان نەوت رژا

دیسان لە رێگای دەربەندیخان نەوت رژا