بەرگریی شارستانی گلەیی هەیە

ئەمساڵ لە سلێمانی هیچ ئاگرکەوتنەوەیەک بەهۆی غازی LPG رووینەداوە

964+

پێشەوا محەمەد

ئەمساڵ لە سنووری بەرگریی شارستانیی سلێمانی هیچ ئاگرێک بەهۆی سیستمی غازی LPG نەکەوتووەتەوە، بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت، ئاگاداری دانانی سیستمەکە نین لە لایەن ماڵانەوە.

ساڵی 2022 و دوای تەقینەوەی ماڵی حاجی مەزهەر لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی بەهۆی سیستمی غازی LPG و گیانلەدەستدانی زیاتر لە 10 هاوڵاتی، بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، پێویستە هەرشوێنێک ئەو سیستمی غازەی هەبێت ئەوان ئاگادار بن و لیژنە بۆ سەلامەتیی سیستمەکە بنێرن و ئەوانەی دەشیانەوێت ئەو سیستمە دابنێن پێویستە بچنە بەرگریی شارستانی.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەمساڵ هیچ ئاگرکەوتنەوەیەک لە سنوورەکەیان بەهۆی غازی LPG رووینەداوە.

ئەوان لەبەرئەوەی نازانن کێ ئەو غازە بە سیستمی شۆڤاژ بەکاردەهێنێت و کێ دایناوە، ئامارێکیان لەبەردەست نییە چەند ماڵ لە سلێمانی سیتمەکەیان هەیە.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی وتیشی، “ماڵەکان کە دایدەنێن پابەندنین بە ئاگادارکردنەوەمان و ئێمەش ئاگادارنین ئاخۆ چەند ماڵ دایانناوە و هیچ سزایەکیش بۆ ئەو ماڵانە دیاری نەکراوە کە غازی LPG بەکاردەهێنن و ئێمە ئاگادار ناکەنەوە”.

ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەیەک لە سلێمانی کەوتووەتەوە

ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەیەک لە سلێمانی کەوتووەتەوە