دژی بێ ئاوی
دانیشتوانی گەڕەکی سەیداوە گردبوونەوە
964+
شیراز عەبدوڵا
دانیشتوانی گەڕەکی سەیداوەی هەولێر بەهۆی کێشەی کەم ئاوییەوە لەسەر شەقامی 60 مەتری گردبوونەتەوە.
گەنج و ژن و پیاوی گەڕەکەکە هاتوونەتە سەرشەقام و بەشێکی شەقامەکەشیان داخستووە، هاوار دەکەن کێشەی بێ یاوییان چارەسەر بکەن.
بەشێک لە ژنەکانی گەڕەکەکە بۆ 964 دەڵێن، بەم گەرمایە ئەوە حاڵ نییە ئەوانی تێدایە، بێ ئاوی تەنگی پێ هەڵچنیون و چیتر بەرگەی ئەو بێ ئاوییە ناگرن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی