كار له‌سه‌ر پشكنینى DNA ده‌كرێت
دیار نییه كه‌ى ته‌رمى خنكاوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ئیتاڵیا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی دوایین زانیاری لهكهسوكارى ئه‌و خنكاوانهى كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له كه‌ناراویه‌كانى ئیتاڵیا یه‌خته‌كانیان تێكشا، دیار نییه كه‌ى ته‌رمه‌كانیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه هه‌رێمى كوردستان، ده‌ڵێن، ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌و پشكنینه DNA یه‌یان ده‌كرێت كه له كه‌سوكاره‌كانیان وه‌رگیراوه.
رۆژی 16.6.2024 له ئه‌نجامى تێكشانى و ژێرئاوكه‌وتنى دوو یه‌خت لە کەنارئاوەکانی ئیتاڵیا، 76 كۆچبه‌ر نقووم و بێسه‌روشوێن بوون، سێ رۆژ دواتر فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێم تیمێکی رەوانەی ئیتاڵیا کردووه تا سۆراغی پەنابەرە چارەنووس نادیارەکان بکات.
به‌ختیار ئیسماعیل، كه‌سێكى نزیكى ئه‌و دوو خێزانه‌ى هه‌ولێر كه ژماره‌یه‌ك كه‌سیان له یه‌خته‌كه‌دا نقووم بوون به 964ـى وت، تا ئێستا نازاندرێت كه‌ى ته‌رمه‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر خه‌تن بۆئه‌وه‌ى رۆژى گه‌ڕانه‌وه‌یان بزانن.
وتیشی “ئێستا له ئیتاڵیا كار له‌سه‌ر نموونه‌ى ئه‌و DNA یه ده‌كرێت كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ولێر و راپه‌ڕین له كه‌سوكارى بێسه‌روشوێنبووه‌كان وه‌رگیراوه، بۆئه‌وه‌ى كه‌سه‌كانیان بناسرێنه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه تاوه‌كو ئێستا 22 ته‌رم ماون بدۆزرێنه‌وه، بۆیه دیار نییه كه‌ى ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به دۆخى ته‌ندروستى ئه‌و سێ كه‌سه‌ى له كوى 11 كه‌سی دوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى هه‌ولێر رزگاریان بووه، وتى “دۆخى منداڵێكیان زۆر باشه، ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه له دۆخى ناجێگیری ده‌روونیدان”.
به قسه‌ى به‌ختیار، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر ته‌رمه دۆزراوه‌كان بیندراون و نه‌ناسراونه‌ته‌وه، بۆیه له‌رێگه‌ى پشكنینى DNA ـه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت ته‌رمه‌كان بناسرێن و بگه‌ڕێندرێنه‌وه.