لەلایەن پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵەوە

سێ ئاسک لە ماڵێك دەستی بەسەرداگیرا و گەڕێندرانەوە بۆ ناو سروشت

964+

توانا نەقی

سێ ئاژەڵی کێوی ئاسک لە قەزای چەمچەماڵ لە ماڵێکدا بوون لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە دەستیان بەسەردا گیرا و گڕێندرانەوە بۆ ناو سروشت.

ئەمڕۆ پینجشەممە، پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان کە لە ماڵێکدا لە قەزای چەمچەماڵ سێ ئاژەڵی کێوی (ئاسك) دەستیان بەسەردا گیراوە لەلایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و بنکەی شۆڕش.

دەشڵێت، بە فەرمانی دادوەر رۆشتوونەتە سەر ئەو ماڵە و هەرسێ ئاسکەکەیان لەگەڵ خۆیان گواستووتەوە بۆ بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ، پاشان بە فەرمانی دادوەر ئاسکەکان گەڕێندراونەتەوە بۆ ناو سروشت.

تاوەکو ئێستا هەندێک کەس ئاژەڵی کێوی لەماڵەوە راگرتووە ئەگەر هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە پێیان بزانن دەستی بەسەردا دەگرن و دەیگەڕێننەوە بۆ ناو سروشت.