کەش و هەوا

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و تۆزێکی سوکیش دەبێت

964+

توانا نەقی

بەپێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە باشووری هەرێم.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن لەچاو دوێنێدا، گەرمترین ناوچەش گەرمیانە بە 45 پلە و فێنکترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 31 پلە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 27.6.2024
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
خێرایى با / مام ناوەند (10 – 25 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا .
مەوداى بینین / ( 8 – 9 ) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 43
سلێمانی : 39
دهۆک : 43
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 43
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان : 45