دوکانی جوانکاری ئۆتۆمبێلن

ئاگر لە ژمارەیەک دوکان لە شەقامی 100 مەتری هەولێر کەوتووەتەوە

964+

دەشتی عارف

ئاگر لە چەند دوکانێکی جوانکاری ئۆتۆمبێل لە سەر شەقامی 100 مەتری هەولێر کەوتووەتەوە و یەکێک لە دوکانەکان بە تەواوی سوتاوە.

تیمەکانی بەرری شارستانی هەولێر سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ 964 وتی، دوای ئەوەی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هۆکار و زیانەکان دەخەنەڕوو.

یەکێک لە دوکاندارەکان بە 964ـی وت، لە چوار دوکاندا یەکێک لە دوکانەکان هیچی بۆ دەرنەچووە و هۆکاری ئاگەرەکەش تەقینی زۆپای نەوت بووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

نوێترین زانیاری لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سلێم...

نوێترین زانیاری لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سلێمانی