لە رواندز
بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە
964+
توانا نەقی
درەنگانی شەوی رابردوو ئاگر لە ماڵێک لە قەزای رواندز کەوتەوە و زیانێکی زۆری مادی پێگەیاندن و بە بەبێ زیانی گیانی لێی دەرچوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، ئەو ئاگرەی لەو ماڵە کەوتەوە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و تیمەکانیان دوای ئەوەی گەیشتنە شوێنی روداوەکە توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و زیانەکان کەمتر بکەنەوە.
دەشڵێت، بەهۆی ئاگرەکەوە تەنیا زیانی مادی هەبووە و زیانی گیانی نەبووە، ئاگرەکەش لە گەڕەکی لاوانی رواندز روویداوە.
ئەوەی لە ئەو وێنانەدا کە بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، بەشێكی زۆری ماڵەکە سووتاوە و سەقف و ئەساسی چەند ژوورێکیان بووە بە قەرەبروت.