72  کاتژمێری داهاتوو دەردەکەوێت

دوو حاڵەتی گوماناوی تای خوێنبەربون لە سلێمانی چاوەڕوانی ئەنجامەکانیانن

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە شاری سلێمانی دوو حاڵەتی گومانلێکراوی تای خوێنبەربون بونی هەیە، بەڵام تەندروستی دەڵێت تاوەکو 72  کاتژمێری داهاتوو دڵنیا دەبنەوە لە راستی و دروستی حاڵەتەکان .

سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سليمانی بە 964 وت، لە 24 کاتژمێری ڕابردوو تا ئێستا دوو حاڵەتی گوماناوی نەخۆشی تای خوێنبەربون هەبوە و پشکنینیان بۆ کراوە.

وتيشى “ئەو دوو کەسە خەڵکی دەورووبەری شاری سلێمانین و ئاژەڵدارن”.

باسی لەوەشکرد، پە ماوەی 48 بۆ 72 کاتژمێری داهاتوو ئەنجامی پشکنینەکانیان لە بەغداوە دەگەڕێتەوە.

ئه‌مساڵ لە هەرێمی کوردستاندا چوار حاڵەتی تای خوێنبەربون تۆمار كراوه‌، كه‌ یەکێکیان گیانى لەدەستداوە، دوو له‌ حاڵه‌ته‌ توشبووه‌كانیش له‌ شاری سلێمانى بووه‌.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

حاڵەتێکى دیکەى تاى خوێنبەربوون لە سلێمانى تۆمارکرا

حاڵەتێکى دیکەى تاى خوێنبەربوون لە سلێمانى تۆمارکرا