كشتو‌كاڵى چۆمان: ته‌نیا گوێزه هاورده‌كراوه‌كانه
مامۆستایه‌كى زانكۆ: 90%ـى دارگوێزه‌كانى باڵه‌كایه‌تى تووشی نه‌خۆشی بوونه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌دواداچوونێك كه مامۆستایه‌كى زانكۆ ئه‌نجامى داوه، 90%ـى ئه‌و دارگوێزانه‌ى له سنوورى باڵه‌یه‌تى ئیداره‌ى سۆران هه‌ن، تووشی نه‌خۆشی بوونه، كشتو‌كاڵى چۆمانیش ده‌ڵێت، نه‌خۆشییه‌كه دووره له گوێزه خۆماڵییه‌كان.
د. مه‌جید حه‌سه‌ن، مامۆستای كۆلیژى كشتو‌كاڵى زانکۆی سەڵاحه‌دین و پسپۆری نەخۆشیەکانی رووەک، نامه‌یه‌كی بۆ لایه‌نه پویه‌ندیداره‌كان ناردووه و له‌مه‌ترسی ئه‌و نه‌خۆشییه ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه تووشی دارگوێزه‌كانى سنوورى باڵه‌كایه‌تى بووه.
نەخۆشییه‌كه ناوى ئەنپراکنۆز Anthracnose کە هۆکارەکەی جۆرێکی کەرووە بەناوی Colletotrichum sp ـه و پەلەی رەش – قاوەیی باو و تۆخ بە شێوەی نارێک و بە قەبارەی جیاواز لەسەر گەڵا و لقە گەنجەکان و خودی تۆی گوێز دروست دەکات.
هه‌ر به پێی به‌دواچوونى مامۆستاكه‌ى زانكۆ، زۆربەی دارگوێز له تەرزە خۆجێیی و هاوردەکراوەکان بەرێژەی جیاواز هەستیارن بەو نەخۆشیە.
دڵشاد حسێن ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى قه‌زاى چۆمان بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه كه نه‌خۆشییه‌كه هه‌یه، به‌ڵام ده‌ڵێت كه‌متر تووشی گوێزه خۆماڵییه‌كان ده‌بێت.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى توێكڵى گوێزى خۆماڵى ئه‌تووره به‌ئاسانى تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه نابێت، به‌ڵام گوێزه ئیسڕائیلى و ئه‌مریكى و هاورده‌كراوه‌كانى دیكه به‌هۆى ئه‌وه‌ى توێكڵیان ته‌نك و ناسكه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌رابردووشدا ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌بووه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ زۆرى بارانبارین و دروستبوونى شێ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌نیازن وه‌ك ئاگادار كردنه‌وه به راپۆرتێك وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له‌م نه‌خۆشییه ئاگادار بكه‌نه‌وه، چونكه ده‌ڵێت، چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م نه‌خۆشییه كه‌مێم زه‌حمه‌ته به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و دارگوێزانه‌ى كه ده‌ق و لكه‌كانیان زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه.
رونیشیكرده‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م نه‌خۆشییه پێویسته له وه‌رزى زستانه‌وه به‌ر له‌وه‌ى داره‌كه یپشكوێت و گه‌ڵا ده‌ربكات، به ده‌رمانى پێویست بڕشێندرێت.