حاسڵات

هاوڵاتییەکی کورد لە پیرانشار دەستبەسەر كرا

964+

ژووری هەواڵ

لە ناوچەی کانی رەش سەر بە پارێزگای چەولیكی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک روویدا.
بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و بارودۆخی نائاسایی تورکیا رایگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەکە چوار پلە بوو.
بوومەلەرزەکە کاتژمێر 7.42 خولەكی ئەم بەیانییە روویدا و لە بارەی زەرەر و زیانەكانیش تا ئێستا هیچ رانەگەیاندراوە.

هۆشەنگ ئەیوب، كە هاوڵاتییەكی قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان و دانیشتووی ئەڵمانیایە، دوای نزیکەی ساڵێک و 4 مانگ مانەوە لە زیندانەکانی سوپای سووریای سەر بە ئۆپۆزیسیۆن، كە لەلایەن توركیاوە پاڵپشتیی دەكرێن ئازاد کرا.
ئەو هاوڵاتییە لە سەرەتای 2023دا لە ئەڵمانیاوە بەمەبەستی گەشتکردن سەردانی ئیستەنبوڵی کرد، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم بێسەروشوێن بوو.

پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە هودا کایا، کە لە دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانێ دەستگیر كرابوو، شەوی رابردوو ئازادکرا.
دانیشتنی دادگەی تایبەت بە چەند پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، بە بڕیاری دادوەر، هودا کایا ئازادکرا.

رێكخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرینی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، پۆلیسی ناوچەكە بە جلی مەدەنی لە گوندی دیوا فۆقانی لە شاری جندرێس چوار هاوڵاتییان رفاندووە، كە یەكێكیان موختاری گوندەكە بووە و دوای ئەوەی سەرانەی لێوەرگیراوە، ئازاد كراوە.

هاوڵاتییەکی کورد و خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەلاح سووری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، لە رۆژانی رابردوودا، سەلاح سووری، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە سێڕێیانی جلدیان بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری دەستبەسەرکراوە.

وەرزی رنینەوەی شووتی لە ناوچە كشتوكاڵییەكانی شاری ئامادەی باكووری كوردستان دەستیپێكرد.
كارەكان بە هەرەوەزی دەكرێن و جوتیار و هەروەزكاران لە گەرمای 40 پلەدا شووتییەكان كۆدەكەنەوە و دەیدەن بە بارهەڵگرەكان، بۆ ئەوەی ببرێن بۆ عەلوە و ساغبكرێنەوە.
شاری ئاماد بەوە ناسراوە شووتییەكی زۆر باش و بەتامی هەیە.