لە کاتی موچە وەرگرتن

ئەفسەر و سەربازانی لیوای دووی هاوبەشی سوپای عێراق پارەیەکی زۆریان لێ بڕاوە

+964

سیروان خورشید – دوزخوماتوو

ئەمرۆ چوارشەممە کارمەندان و سەرباز و ئەفسەرانی لیوای دووی ھاوبەشی سوپای عێراق لەکاتی وەرگرتنی مووچەدا بەکارتی زیرەک، بۆیان دەردەکەوێت ھەر یەکەو نزیکەی 100هه زار دینار تاوەکو 300 هەزار دیناریان لێبڕدراوە.

سەرچاوەیەک لە فەوجی یەکی لیوای دووی ھاوبەش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە 964ـی وت، ئەمرۆ لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەیاندا بەکارتی زیرەک، بەشێکی زۆریان موچەکانیان لێی بڕدراوە و کەمترین لێبڕین 100ھەزار دینار بووە.

وتیشی، “جگە لەوەش مانگانە 130ھەزار دیناریان بەناوی ئەرزاقەوە لێدەبڕێت و ئەمەش یەکەمجار نییە و ماوەی جارێک بەبێ ئەوەی روونکردنەوە بدرێت بەشێک لەمووچەکانمان دەبڕن و ماوەیەک لەمەو پێش بەھەمان شێوە ھەر کەسە و بڕی 100ھەزاریان لێبڕین، داواش دەکەن وەزارەتی بەرگری عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە سەر خەت و کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.

لیوای دووی ھاوبەش کە پێشتر (لیوای 20ـی ھاوبەش) بوو مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراقەوە دابین دەکرێت و ژمارەیان 3700 کەسە و نزیکەی 3000 سەرباز و ئەفسەری تێدایە کە لە نەتەوەی کوردن و دانشتوی ناوچەکانی کەرکوک و داقوق و خورماتوو خانەقین و موسڵن.

ئەم لیوایە بۆ ئەوە پێکھێنران کە بۆشاییە ئەمنییەکانی پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە و موسڵ، پڕبکەنەوە، بەڵام بەھۆی رێکنەکەوتنی ھەرێم و عێراق ھێشتا لە سەربازگەکان ماونەتەوە، سەرەڕای ئەوەی مەشقەکانیان تەواو بووە، بەڵام ھێشتا دابەش نەکراون بەسەر ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هێزەکانی لیوای 20: شەممە ئامادە بن

وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هێزەکانی لیوای 20: شەممە ئامادە بن