لە قەڵادزێ

لەسەر دزینى 150 فەردە ئارد و عەلەف تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

964+
وریا فەتاح

پۆلیسى راپەڕین دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە 100 فەردە ئارد و 50 فەردە عەلەفى لە کێڵگەیەک دزیبوو.
بەپێى راگەیەنراوەکەى پۆلیس، هاوڵاتییەک کە خاوەنى کێڵگەیەکى بەخێوکردنی ئاژەڵە و بە وتەی خۆی، “زیاتر لە 100 فەردە ئارد و 50 فەردە عەلەفی لە کێڵگەکەی لێ دزراوە” دەستبەجێ هێزەکانیان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کرد و دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە بە کەمتر لە 10 کاتژمێر تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
دەشڵێت: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەکەیدا نا.

لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار وتویەتى،”من ئارد و عەلەفەکەم دزیوە”.
تۆمەتبار بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

دوو

دوو "دزی موبایل" لە کەرکوک دەستگیرکران