سبەی نمایش دەکەن
تیپی هونهره میللییهكانی ههولێر له كۆماری چیك نمایش پێشكهش دهكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
تیپی هونەرە میللییەكانی هەولێر لە كۆماری چیك بەشداریی فێستیڤاڵێكی كولتووری و هونەری دەكەن و بڕیارە سبەی یەكەم نمایشی خۆیان پێشكەش بكەن.
هاوژین سەردار راهێنەر و ئەندامی تیپەكە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە كۆماری چیكەوە ئەمڕۆ سێشەممە 25.6.2024 بە 964ی وت، لە دوێنێوە گەیشتوونەتە چیك و خۆیان ئامادە دەكەن بۆ بەشداریكردن لە فێستیڤاڵێكی كولتووری و هونەری.
وتیشی، نزیكەی 80 تیپی هونەری لە وڵاتانی جیاجیاوە بە چەندین نمایش و تابلۆی هونەری لە سەما و هەڵپەڕكێ، بەشداریی فێستیڤاڵەكە دەكەن.
“بڕیارە سبەی یەكەم نمایش پێشكەش بكەین، كە تابلۆی هونەرییە و بەرنامەكە وایە چوار تا پێنج تابلۆ پێشكەش بكەین”، هاوژین سەردار وای وت.
تیپی هونەری هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێرە و لە ساڵانی رابردووش بەشداریی چەندان فێستیڤاڵ و چالاكیی هونەرییان لە وڵاتانی دەرەوە كردووە.