هۆکار چییە؟

هەلی دامەزراندن راگەیاندرا و کەرکوک ناگرێتەوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

گەنجان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کەرکوک بە هۆی پێکنەهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا، لە دامەزراندن بێبەش دەبن، هەرچەندە پشکی کەرکوک لە دامەزراندن زیاتر لە حەوت هەزارە.

وەزارەتی دارایی عێراق داوا لەسەرجەم پارێزگاکان دەکات، داتا و زانیاری ئەو کەسانە بنێرن کە ناویان بۆ دامەزراندن پڕدەکەنەوە ، بەڵام کەرکوک ناگرێتەوە.

عەلی حەمادی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک بە 964ـی وت، وەزارەتی دارایی عیراق لە سەر بودجەی ئاسایشی خۆراک 150 هەزار پلەی وەزیفی رادەگەیەنێت، لەو رێژەیەش پشکی کەرکوک 7 هەزار و 304 پلەی وەزیفییە، دامەزراندنەکە بە شێوەی گرێبەستە و بۆ ماوەی 3 ساڵە لەسەر بودجەی پەسندکراوی ئاسایشی خۆراک.

تا ئێستا لینکی دامەزراندنەکە لەو پارێزگایانە کارا نەکراوە، کە ئەنجومەنی پارێزگای تێدا پێکنەهێنراوە، عەلی حەمادی لەمبارەیەوە دەڵێت، لەو رێژەیەی دیاریکراوە بۆ کەرکوک، لە 80٪ بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانە و لە 20% بۆ کەسانەیە هیچ بڕوانامەیەکیان نییە.

ماوەی شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا تێپەڕیوە، بەڵام شاری کەرکوک و چەند پارێزگایەکی دیکە بەهۆی کێشەی سیاسییەوە تا ئێستا ئەنجومەنی پارێزگایان پێکنەهێناوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرەى بەنزین کەرکوکیشى گرتەوە

سەرەى بەنزین کەرکوکیشى گرتەوە