رووباری زێی گەورە -دێرەلووک فۆتۆ: 964
ئه‌گه‌رى رووداوى نه‌خوازراو هه‌یه
له دێرەلووک هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه له زێى گه‌وره نزیك نه‌بنه‌وه
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی دێرەلووک، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لە رووباری زێی گەورە و بەنداوی رەشاڤە دووربکەونەوە، بەهۆی به‌ردانه‌وه‌ى ئاو بۆ پرۆژەی هایدرۆپاوەری ناحیه‌كه‌یان.
رێبەر سادق، بەڕێوەبەرى ناحیەى دێرەلووک بە 964ـى وت، ئێستا ئاوى پڕۆژەكه لە رووباری زێى گەورە بەردەدرێتەوە، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه نزیك پرۆژەکە راوی ماسی و مەلە ده‌كه‌ن.
وتیشی “داوایان لێده‌كه‌ین لە رووبارەکە نزیک نەبنەو، چونكه ئاستى ئاوه‌كه به‌رزه و ئه‌گه‌رى رووداوى چاوه‌ڕواننه‌كراو و نه‌خوازراوى لێده‌كرێت”.
روونیكرده‌وه، بەردانەوەى ئاوەکە بۆ بەرهەمهێنانى کارەبایە و هەر چەند مانگێک جارێكیش بۆ ماوەیه‌کی دیارینەکراو ئاوی رووباری زێى گەورە دەگرنەوە.
پڕۆژەی ئاوی هایدرۆپاوەری دێرەلووک، لە ساڵى 2016 دەست بە دروستکردنى کراوە و لە ساڵى 2021 تەواو بووە، بەڵام تا ئێستا کارى پێناکرێت و بە فەرمى نەکراوەتەوە، پڕۆژەکە پێویست بوو 37 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن