خانوویان بەسەردا رما و زیندوو مانەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کەربەلا خانویەک رووخا و ژمارەیەک کەس کە منداڵیشیان تێدایە کەوتنە ژێر دار و پەردووی خانوەکە و برینداربوون.

تاوەکو ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی پێنج کەسیان لەژێر دار و پەردووی خانووەکە دەرهێناوە..

بەرگری شارستانی کەربەلا رایگەیاند، لە قەزای حور لە پارێزگای کەربەلا خانووەکە بەھۆی دروستبوونی شێ و کۆن بوونیەوە رووخاوە و تیمەکانیان توانیویانە خێزانێکی پێنج کەسی رزگار بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای رزگارکردنى ئەندامانی ئەو خێزانە، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.