30 حاجی گیانیانلەدەستداوە

وەزیری ئەوقاف: 15 هەزار حاجی بە رێگەی نافەرمی چوونەتە سعودیە

964+

ژووری هەواڵ

نزیکەی 15 هەزار کەس لە دەرەوەی رێکارەکانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان چوونەتە سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، ئەمانە لە رێگەی ڤیزەی دیکە گەشتەکەیان ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24.6.2024، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو حاجییانەی کە لە دەرەوەی رێکارەکانی ئەوان چوونەتە سعودیە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و ژمارەیان سێ هێندەی ئەو کەسانەیە کە بە فەرمی گەشتەکەیان ئەنجامداوە.

“ئەو کەسانەی بە رێگەی فەرمی چوونەتە سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، ژمارەیان چوار هەزار و 685 کەسە”، پشتیوان سادق وای وت.

وەزیری ئەوقاف راشیگەیاند، نزیکەی 30 حاجیی کوردستان لە سعودیە گیانیانلەدەستداوە و لەو ژمارەیە 29 کەسیان بە رێگەی نافەرمی چوون و یەک کەسیان بە رێگەی فەرمی.

ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم کاروانی حاجییان بە رێگەی ئاسمانی دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

یەکەم کاروانى حاجیان گەیشتنەوە هەولێر

یەکەم کاروانى حاجیان گەیشتنەوە هەولێر