"دابینکردنی لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە"
ساغکردنەوە: دەرزی گەزاز لە چەمچەماڵدا نییە
964+
دیلان محەمەد جەزا
له‌ناو هاوڵاتیانی چەمچەماڵ ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه كه له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى قه‌زاكه‌دا دەرزی دژە ژەهری دووپشک و مار و ده‌رزى گه‌زاز نییه، ئه‌مه‌ش گله‌ییه‌كى زۆرى لاى ئه‌و خه‌ڵكه دروستكردووه.
964 بۆ ساغكردنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ كرد و ده‌ڵێن ده‌رزى دژه ژه‌هرى مارو و دووپشكیان هه‌یه، به‌ڵام دەرزی گەزازیان نیە.
دەرزی گەزاز بۆ چارەسەری ئەو برینانە بەکاردەهێندرێت کە بە تەنێکی ژەهراوی بڕابن یان سەگ گەستبێتی.
شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە 964 وت، ئێستا لە سەنتەری فریاکەوتنی قەزای چەمچەماڵ دەرزی دژە ژەهری مار و دوپشک بوونی هەیە، تەنیا دەرزی گەزاز نییە لەلایان.
باسی لەوەکرد، کرینی دەرزی دژە ژەهری مار و دووپشک و گەزاز حکومەتی عێراقی دەیکڕێت و دابەشی دەکات بەسەر هەمو عێراقدا.
ئەوەی خستەڕوو، ئەو سێ دەرزیە لە دەسەڵاتی حکومەتی عێراقیدایە کڕینی و حکومەتی هەرێم ناتوانێت بیکڕێت، لە کاتی نەمانی لە سەرجەم هەرێمی کوردستاندا ئەو دەرزیانە نامێنن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن