هاوڵاتییەک لە ژاراوە

15 رۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بێسەروشوێنە

+964
محەمەد عەلی ــ پشدەر

موڕاد ئەحمەد، هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی سیدەڵانە لە ناحیەی ژاراوە و لە 8.6.2024 چووەتە دەرەوە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە، کەسوکاری دەڵێن نازانین لەکوێیە و بەدوایدا دەگەڕێن.

رەحمان حوسێن، کەسوکاری ئەو گەنجەیە کە سۆراغی نییە و بە 964ـی وت، “ئەم گەنجە جارێک مینی بەسەردا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە چاوێک و دوو پەنجەی لەدەستداوە، دواتر تووشی نەخۆشی دەروونی بووە، بەو هۆیەوە پێشتر دوو جاری دیکە ون بووە و جارێک دۆزراوەتەوە و  جارێکیش خۆی هاتووەتەوە ماڵەوە، بەڵام ئەمجارە رۆیشتووە و نەگەڕاوەتەوە و هیچ زانیاریەکیشمان لەسەری نییە”.

بە قسەی کەسوکارەکەی، موڕاد ئەحمەد ئێوارەی رۆژی 8.6.2014 کاتژمێر 5:00 بە سواری ماتۆڕ چووەتە دەرەوە بۆ ناحیەی ئیسێوە و چەکوان، لە بازگەکە ماتۆڕەکەی جێهێشتووە و بە پیادە رۆیشتووە، بەڵام لەوکاتەوە تا ئێستا، کە  15 رۆژە، نازانین رووی کردووەتە کوێ.

هەروەها دەڵێن، ماتۆڕەکەیان هێناوتەوە ماڵەوە و پەیوەندیشیان بە پۆلیس کردووە.

تەرمی ئەو هاوڵاتیەی مانگێکە ونبووە دۆزرایەوە

تەرمی ئەو هاوڵاتیەی مانگێکە ونبووە دۆزرایەوە

رەحمان حوسێن روونی کردەوە، گەنجەکەیان ناوی موڕاد ئەحمەد حەسەنە، تەمەنی 35 ساڵە، لە رێگای تۆڕی 964وە، داواکارن هەرکەسێک زانیاری هەیە پەیوەندی بەو ژمارەوە بکەن، 07503542360 “.

رابەر حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لەوبارەیەوە بە 964ـی وت، “گەنجە دووجار دیکە ون بووە، کەسوکاری سکاڵایان تۆمار کردبوو، ئێمەیان ئاگادار کردەوە، بەڵام ئەمجار ئێمەیان ئاگادار نەکردووەتەوە و سکاڵایان تۆمار نەکردووە، بەوهۆیەوە ئاگادارنەبووین و بەدواداچونمان نەکردووە، ئێستادا ئێمە هیچ زانیارییەکمان نیی”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا