63 ساڵە پێکەوەن
پوره ئامینه و مام كاكهمین پێمان دهڵێن چۆن هاوسهرگیری بكهین
+964
ئاکام غەفوور – سۆران
دوو هاوسەری بە تەمەن بە تەنیا لە گوندێکی قەزای رواندز بە یەکەوە لە خانوویەکی کۆنی کوردەواری دەژین، ئەوان 63 ساڵە بە یەکەوە ژیان دەکەن و وەک خۆیان دەڵێن، زۆر تەبا و رێکن و یەکتریان زۆر خۆش دەوێت.
ئەوان کە باوک و دایکى چوار کچ و کوڕێکن، ئێستا گەڕاونەتەوە ژیانى گوند و بەیەکەوە لە ماڵێکدا دەژین، مام کاکەمین بە 964ـى وت،”بۆیە هاتوومەتەوە گوند، چونکە هیچ ئیشێکم لە شار نەمابوو، ئێستا لێرە رۆژانە دەچمە ناو رەز و باخ”.
ئەو دوو هاوسەرە، کە ئەزموونى 63 ساڵ پێکەوە بوونیان هەیە، ئامۆژگاری و رێنمایى گەنجان دەکەن، کە لە ژیانى هاوسەرگیریدا تەبا و رێک بن، ئەگەر یەکتریان خۆش ناوێت و ناتوانن بەیەکەوە هەڵکەن، با هاوسەرگیرى نەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح