پۆلیسى ژینگه‌ش چاودێریی ده‌كات
گوندێكی سیده‌كان راوه‌ماسی له دوو رووبار قه‌ده‌غه كرد
964+
فەرهاد حەسەن
دانیشتوانی گوندی کەونە سیدەکان له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان، ئاگاداری هاوڵاتیان و راوچییانى ماسی ده‌كه‌نه‌وه كه بە مەبەستی پاراستنی ئه‌م سامانه و لەناونه‌چوون و قڕکردنیان، راوى ماسی له دوو رووبار‌ى سنووره‌كه‌یان نه‌كه‌ن، بنكه‌ى ژینگه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى سه‌رپێچی بكات رووبه‌ڕووى یاسای ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و دوو رووباره‌ى به سنوورى ئه‌م گونده ره‌ت ده‌بن بریتین له رووبار‌ى سیده‌كان و زەنانه كه به قسه‌ى بنكه‌ى ژینگه ساڵى رابردوو راوێكی زۆرى لێكراوه و رێژه‌ى ماسی تیایاندا كه‌مبووه‌ته‌وه.
عه‌دنان ئه‌حمه‌د به‌رپرسی بنكه‌ى دارستان و ژینگه‌ى سیده‌كان، به 964ـى وت، له‌سه‌ر خواستى هاوڵاتیانى ئه‌م گونده رێگریان له راوكردنى ماسی كردووه و چه‌ندین مه‌رجسان بۆ داناوه ه‌لحاڵێكدا ئه‌گه‌ر راویش بكه‌ن.
وتیشی “به‌هەموو شێوەیەك راوکردنی ماسی بە بەکارهێنانی مولیدەی کارەبایی و دەرمان و تەقەمەنی قەدەغەیە و ناشبێت تۆڕى كون بچووك بۆ راوكردن به‌كاربهێنن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌رده‌وام مه‌فره‌زه‌كانیان له سنوورى ئه‌م دووباره ده‌بن بۆ چاودێری كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى بیانه‌وێت راوى لێبكه‌ن.
ئاشكراشی كرد، ئه‌مساڵ رێكاره‌كانیان تووندتر كردووه و هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات رووبه‌ڕووى دادگاى ده‌كه‌نه‌وه.
خه‌ڵكى گونده‌كه‌ى سیده‌كان ئه‌م ژماره موبایله‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه له ئه‌گه‌ر بینینیى هه‌ركه‌سێك كه له رووباره‌كانى سنووره‌كه‌یان راوبكات، ئاگاداریان بكه‌نه‌وه:
07504786399