له‌ نزیك تونێلى ماوه‌ران

بەم درەنگی شەوە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەستدا

964+
ئاکام غەفور-سۆران

کەمێک پێش ئێستا لە نزیکی تونێلی ماوەرانى سه‌ر به‌ شه‌قڵاوه‌ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیش بریندارن.
بەپێی زانیاریەکانی 964 ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە، خێزانێکی عەرەب بوونە و گەشتیارن، ژنێک گیانی لەدەستداوە لە روداوەکە.
سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی شەقڵاوە بە 964ـی وت، ئەمشەو ئاگادار کراینەوە لە روداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان، لە نزیکی تونێلی ماوەران، کە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بوو.
لەسەر ئەو روداوە ، سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە، بە 964ـی وت “چوار کەس گەیه‌ندرانە فریاکەوتنی شەقڵاوە، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن، ژنێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی تریش بریندارن ئێستا لە نەخۆشخانەی شەقلاوە چارەسەریان بۆ دەکرێت”.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شه‌قڵاوه‌ بڕیاریدا بارهه‌ڵگره‌كان به‌ناو شاره‌كه...

شه‌قڵاوه‌ بڕیاریدا بارهه‌ڵگره‌كان به‌ناو شاره‌كه‌یدا هاتوچۆ نه‌كه‌ن