دوزخورماتوو
لەهێرشێکی ئاسمانیدا حەوت چەکداری داعش کوژران
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لەدوو ھێرشی ئاسمانی فرۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق لە سنووری زنجیرە چیای پەڵکانە لە رۆژهەڵاتی خورماتوو، حەوت چەکداری رێکخراوی داعش کوژران و لەنێو کوژراوەکاندا ئەمیرێکی داعشی تێدایە.
عەلی هاشم حوسێنی، وتەبێژی میحەوەری باکوری حەشدی شەعبی بە 964ـی، “ئەمشەو لەلایەن دەزگای هەواڵگری و بەرنگاربوونەوەی تیرۆر، بەفڕۆکەی f16 چەند مۆڵگەو حەشارگە و تونێلێکی چەکدارانی داعشیان لەگوندی پەڵکانە لە رۆژهەڵاتی سنوری قەزای خورماتوو بۆردومان کرد.
وتیشی، لە بۆردومانەکەدا حەوت چەکداری داعش کوژران و لەناو کوژراوەکاندا ئەمیرێکی مەترسیداری داعشی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکەی ئەمشەو، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای عێراقە، بۆ سەر مۆڵگەو حەشارگەکانی چەکدارانی رێکخراوی داعش لەسنووری دوزخورماتوو”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی