دیمه‌نى لیژنه‌كه له یه‌كێك له كۆگاكان.. وێنه: به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى بازرگانى خۆراكى هه‌ولێر
964 سۆراغى كردووه
ئایا له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما كۆگاكانى خۆراكى هه‌ولێر سه‌لامه‌تن؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر لیژنه‌یه‌ك داندراوه بۆ چاودێریكردنى كۆگاكانى خۆراك، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا ببنه‌وه كه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما خۆراكه‌كان ته‌ندروستن، لیژنه‌كه له‌لایه‌ن بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر راسپێردراوه و ده‌ڵێن “كۆگاكان سه‌لامه‌تن”.
له‌میانه‌ى سۆراغكردنى 964 بۆ ئه‌م كۆگایانه، كه ماده خۆراكییه‌كانى بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى خۆراكى سنوورى هه‌ولێری لێ داندراوه، ده‌ركه‌وت كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه لیژنه‌ى كۆنتڕۆڵى جۆری دروستكردووه.
یاخى نادر، به‌رپرسی راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بازرگانی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر به 964ـى وت، ته‌واوى كۆگاكانیان بێ كێشه‌ن و لیژنه‌ى تایبه‌تی بۆ چاودێرییان داندراوه.
وتیشی “له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما لیژنه‌كه ده‌ستیان به به‌دواداچوون بۆ كۆگاكان كردووه و تاوه‌كو ئه‌مڕۆش هیچ حاڵه‌تێكى تێكچوونى ماده خۆراكییه‌كان له‌و كۆگایانه‌ماندا نه‌بووه”.
له ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر 20 كۆگا و له سنوورى قه‌زاى قوشته‌په‌ش 12 كۆگا هه‌ن كه سه‌ر به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ن و خۆراكى هاوڵاتیانى سنوورى هه‌ولێری لێ داده‌ندرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لیژنه‌كه‌یان به وردى چاودێری كاریگه‌رییه‌كانى پله‌كانى گه‌رما بۆ سه‌ر ماده خۆراكییه‌كان ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ئه‌مڕۆ شه‌ممه فەرمانبەرانی کۆگاکان دەوامی ئاسایی خۆیان کردووه و خۆراکیان به‌سه‌ر بریكاره‌كاندا دابەشكردووه و هه‌ر ئه‌مڕۆش چەندین بارهەڵگر خۆراکیان گەیاندووه‌تە کۆگاکانی هەولێر .