کاتژمێر حەوت بۆ کاتژمێر یەکە

حکومەتی عێراق کاتژمێرەکانی دەوامی کەمکردەوە

964+

پێشەوا محەمەد

حکومەتی عێراق کاتژمێرەکانی دەوامی کەمکردەوە و کەمکردنەوەکەش لە سبەینێوە تا 29.8.2024 کاری پێدەکرێت.

بەپێی بڕیاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستپێکردنی دەوام بۆ کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی پێشدەکەوێت و کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆش دەوام تەواو دەبێت، بەڵام ئەو بڕیارە بەغدای پایتەخت ناگرێتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، گشت پارێزگارەکان سەرپشکن لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما پشوو رابگەیەنن.

بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە، پلەی گەرما لە عێراق لە بەرزبوونەوەدایە و هەندێ پارێزگا رۆژانە 50 پلەی سیلیزی تۆمار دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان کەمبووەتەوە.

بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی تێدا هاتووە، وەزیرەکان دەسەڵاتی درێژکردنەوە و ئاساییکردنەوەی دەوامی وەزارەتەکانیان هەیە لە کاتی پێویستدا.

لە هەشت پارێزگای عێراق پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەر...

لە هەشت پارێزگای عێراق پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەرزدەبنەوە