پۆلی 12ـەی ئامادەیی

سبەینێ تاقیکردنەوەیە و ئینتەرنێتیش نامێنێت

964+

توانا نەقی

سبەینێ یەکشەممە، 23.6.2023 رۆژی پۆلی 12ـەکانە و ئیتر خۆیان و هیمەتیان تاقیکردنەوەکانیان لە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی دەست پێدەکات، هێڵەکانی ئینتەرنێتیش دەبڕدرێن.

تاقیکردنەوەکان بەجۆرێکە لە بەشی زانستی بە زیندەزانی لە 23.6.2024 دەست پێدەکات و بە فیزیا لە 14.7.2024 کۆتایی دێت و بەشی وێژەییش بە مێژوو دەست پێدەکات و بە جوگرافیا کۆتایی دێت بەهەمان کات.

سەبارەت بە نەمانی هێڵەکانی ئینتەرنێت وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بە 964ـی وت، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەدە لە کاتژمێر 6:00 بەیانی تاوەکو 8:00 شەبەکەی ئینتەرنێت نامێنێت حەتمەن ئەمە تەنیا رۆژی تاقیکردنەوەکان دەگرێتەوە.

لە هەرێمی کوردستان 29 هەزار قوتابی بەشدارن لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بۆ هەرسێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی.

قوتابیانی قەزای شەنگال لە دهۆک تاقیکردنەوە ئەنجام دەد...

قوتابیانی قەزای شەنگال لە دهۆک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن