پێنج کات دیاریکراوە

لە گەرمیان نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت بوو بە هەموو رۆژێک

964+
ئەحمەد مستەفا

پاسپۆرتی گەرمیان “حیجزی ئەلیکترۆنی لە هەفتەی یەک رۆژەوە کرد بە هەموو رۆژێک”، لە ئاگادارییەکیشدا بە دانیشتووانی ئیدارەکەی وتووە، تەنیا ئەم کاتژمێرانە هەڵبژێرن و کاری پێ دەکرێ، کاتژمێر (8 – 9 – 10 – 11 – 12)”.

پاسپۆرتی گەرمیان ئەمڕۆ لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیوویەتی، “هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە لە ئێستادا رۆژانە بە بەردەوامی سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارایە و هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە نوسینگەکەمان”.

ئەوەشی نوسیووە، “لە کاتی پرکردنەوەی فۆرمی حجزی ئەلکترۆنی پاش هەڵبژاردنی “رۆژی حجز” لە بەشی خوارەوەی کە دەکاتە کاتژمێری هاتن، تەنیا ئەم کاتژمێرانە هەڵبژێرن و کاری پێ دەکرێ (کاتژمێر، 8 – 9 – 10 – 11 – 12 ) واتە کاتژمێرەکانی (1 – 2 – 3 – 4) هەڵبژێری کاری پێ ناکرێ”.

• پێداویستیەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی:
1- هەبوونی سەرە (حجز الکترونی) لەو بەروارە سەردانمان بکە کە پێشتر دیاریت کردووە و پێویستە وێنەی ئەو بارکۆدەی لە کۆتایی سەرەگرتنەکە بۆت هاتووە لە سەر موبایلەکەت بێ یان لە سەر پەڕەیەک کۆپی بکەو لە گەڵ خۆت بیهێنە بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.
2- پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە بۆ هەر پاسپۆرتێک.
3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.
4- کارتی زانیاری ڕەسەن ، لە ئێستادا مەرجە کارتی زانیاری سنووری کەلار – دەربەندیخان – کفری – خانەقین بێت.
5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.
6- بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو ( کارتی نیشتمانی (ڕەسەن) + کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن)+کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن)+ پاسپۆرتی باوک و دایک یان کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر پاسپۆرتیان هەبێت.
7- بۆ مندال خوار ١٨ ساڵ (کارتی نیشتمانی(ڕەسەنی)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی + کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی + پاسپۆرتی باوک و دایک یان کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر پاسپۆرتیان هەبێت.
8- بۆ هاوڵاتیانی سەرەوەی ١٨ ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردوە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی+ کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.
9- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دووای کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەلگەنامەی پێسپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی(ڕەسەن)+کارتی نیشتمانی دایکی(ڕەسەن)+کارتی زانیاری بە ناوی دایکی(ڕەسەن).

ژینگەی گەرمیان تاقیکردنەوە بۆ هەوای ئیدارەکە دەکات

ژینگەی گەرمیان تاقیکردنەوە بۆ هەوای ئیدارەکە دەکات

زیاتر لە 30 هەزار ئاوارەی ناوخۆیی لە گوند و ناوچەکانی گە...

زیاتر لە 30 هەزار ئاوارەی ناوخۆیی لە گوند و ناوچەکانی گەرمیان دەژین