بچن لیستى بریکارییەکەتان وەربگرنەوە

بریکارەکانى خۆراک ئاگادار دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئاگاداری سەرجەم بریکارەکانی خۆراک دەکاتەوە کە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى لیستى بریکارییەکەیان و وەرگرتنى بەشەخۆراک.

دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەرى بازرگانیى کەلوپەلى خۆراکى هەولێر بە 964ـى وت،” ئەو بریکارانە تا ئێستا لیستی بریکاری مانگی پێنجیان نەبردووەتەوە، کە بەشەخۆراکی سەبەتەی چوارەمى لەسەر دابەشکراوە، یان مامەڵەی ڤیزا کارتی بانکـی ( جنوب الاسلامی ) یان نەکردووە، پێویستە سبەینێ یەکشەممە سەردانمان بکەن و لیستى بریکارییەکەیان ببەنەوە”.

جەختیش دەکاتەوە، هەر بریکارێک لیستى بریکارییەکەى نەباتەوە، خۆى بەرپرسیار دەبێت لە پێنەدانى زەیت و دۆشاوى تەماتە.

هەموو مانگێک بریکارەکان لیستى بریکارییەکەیان وەردەگرن و لەسەر ئەو لیستە بەشەخۆراکەکە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکەن، بە وتەى دلێر عەبدولواحید، چونکە گۆڕانکارى لە لیستەکە روودەدات، بۆیە هەر مانگێک جیاوازە و پێویستە بریکارەکە بێت لیستى مانگەکان ئەو مانگە ببات، کە دابەشى دەکات.

ئەوەى ئیستا دابەش دەکرێت سەبەتەى چوارەمى ساڵى 2024ـە و لەسەر لیستى بریکارى مانگى پێنجە.

لە هەولێر نزیکەى 200 بریکارى خۆراک لیستى بریکارییەکەیان وەرنەگرتووەتەوە، بە وتەى بەڕێوەبەرى بازرگانیى کەلوپەلى خۆراکى هەولێر، ئەگەر بریکارەکان ئاوا کەمتەرخەمبن، سزا دەدرێن.

بریکارەکان بۆ هەر کەسێک بڕى 350 دینار دەدەن بە بەڕێوەبەرایەتیى بازرگانى، لە بەرامبەردا 500 دینار لە هەر هاوڵاتییەک وەردەگرن، کە بەشەخۆراکى پێدەدەن.

لە بەشەخۆراکى مانگانە برنج کەمکرایەوە و لەتکە نۆک لابر...

لە بەشەخۆراکى مانگانە برنج کەمکرایەوە و لەتکە نۆک لابرا