"مریشکەکەی 300 هێلکە دەکات"

بە شەرت” کەڵەشێری کرماشانی گەیشتە سلێمانی”

964+

ئەحمەد مستەفا

کەڵەشێری باڕۆکەی کرماشانی هێنراوەتە سلێمانی، فرۆشیارێکی پەلەوەر دەڵێت، “شەرتەکەی ئەوەیە مریشکەکەی لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی 300 هێلکە بکات”.

کەڵەشێرەکان، تەمەنیان سێ مانگە و لە سلێمانی و لەسەر رێگەی چوون بۆ قەرەداغ و لە نزیک زرگوێز دەفرۆشرێن.

هێژە محەمەد، خاوەنی دوکانی پەلەوەرە و ئەمڕۆ شەممە 22.6.2024 بە 964ی وت، “کێشی ئێستای کەڵەشێرەکان یەک کیلۆیە، هەشمانە کێشی سێ بۆ چوار کیلۆ دەڕوات”،

ئەو خاوەن دوکانی پەلەوەرە باسی لەوەکرد، “مریشکی ئەو کەڵەشیرانە، ساڵانە دەتوانێ 250 بۆ 300 هێلکە بکات”.

کەڵەشێرەکان، کە تازە هێنراونەتە سلێمانی، دەرزیی شەش مانگییان بۆ کراوە، بە قسەی خاوەن دوکانی پەلەوەرەکە، “مەرجی هاوردەیان ئەوەیە کە هەموو ڤیتامینەکانی پێ بدرێت، لە تەندروستی و بەرگری لەش تا گەشە بکات”.

نرخی هەریەک لەو کەڵەشێرانە، تەنیا پێنج هەزار دینارە.

دیمەنی کەڵەشێری باڕۆکە؛