چیرۆکی ژنێکی بەدبەختی مەکسیکی

بەهۆی ئەوەی كەس زمانی ئەوی نەدەزانی 12 ساڵ زیندانی كرا

964+

سۆما حەکیم زادە

لە هەشتی حوزەیرانی 1983 پۆلیسی ویلایەتی کانساس لە ئەمریکا، ژنێکی لەناو کڵێسایەکدا دۆزییەوە کە جلوبەرگێکی پیسی لەبەردابوو، سەرلێشێواو دیاربوو.

ژنەکەیان برد بۆ لێکۆڵینەوە، لە بنکەی پۆلیس ژنێکی پۆلیس ویستویەتی پاکی بکاتەوە، بەڵام ئەو دەستی هەڵێناوەتەوە و لە ژنە ئەفسەرەکەی داوە.

پاشان بەزمانی ئینگلیزی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا وە کەس نەیزانی چیدەڵێت، دادوەرەکە بە ئیدعای ئەوەی کە لە رووی دەروونییەوە کەمئەندامە و لەوانەیە زیان بە خۆی بگەیەنێت، لەکۆتاییدا بڕیاری دا  بۆ ماوەی دوازدە ساڵ زیندانی بکات.