لە ماوەی پێنج مانگدا

لە گەرمیان 130 راوچی دەستگیرکراون

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

لەماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە گەرمیان، 130 کەس لەکاتی راوکردن دەستگیرکراون و دەسبەسەر پێداویستیەکانیشیاندا گیراوە.

لەماوەی ئەو پێنج مانگەدا بە بڕی چوار ملیۆن و 345 ھەزار دینار راوچیەکان سزا دراون

موقەدەم ھاشم عەلی، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە 964ى وت،”لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ 130 راوچی دەستگیرکراون، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پێداویستیانەی کە  بەمەبەستی ڕاوکردن پێیان بووە دەستیان بەسەردا گیراوە”.

“48 ئاژەڵ و باڵندەی کێوی بەو راوچیانە گیراون و بەشێکیان زیندوو بونە و ئازادکراون، ھەروەھا 13 تاپڕ و 61 فیشەک، سێ کڵاشینکۆف و 84 فیشەک و چوار مەخزەن، لەگەڵ 13 لایت و پێنج دوربین، 10 ماتۆڕسکیل، دوو ئۆتۆمبێل و کۆمەڵێک پێداویستی تری راوکردن وەک تۆڕ و چوپ و چەقۆ و مۆلیدە دەستیان بەسەردا گیراوە”، ھاشم عەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لەو راوچیانە دراون بە دادگا سزاى یاسایى وەردەگرن.

بە وتەى هاشم عەلى، کۆی سزای ماددی ئەو ڕاوچیانە لەماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ بڕی چوار ملیۆن و 345 ھەزار دینار بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لەسەر راوکردنى ئاسک سێ کەس دەستگیرکران

لەسەر راوکردنى ئاسک سێ کەس دەستگیرکران