بەمشەوە

لەسەر راوکردنى ئاسک سێ کەس دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

لە گەرمیان سێ کەس لەسەر راوکردن و سەربڕینى ئاسک دەستگیرکران و ئۆتۆمبێل و چەکەکەشیان دەستیان بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستانى گەرمیان بڵاوى کردەوە، ئەمشەو مەفرەزەیەکى بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قۆرەتوو بەهاوکاری بنکەی ئاسایشی قۆرەتوو چالاکیەکیان  بۆ گوندی پەلەچەفت ئەنجامدا و توانیان سێ راوچى دەستگیر بکەن.

ئەو سێ راوچییە هەستابوون بە راوکردنى ئاسکێک و سەریان بڕیبوو.

جگە لە دەستگیرکردنى سێ راوچییەکە، مەفرەزەیە دەستیگرت بەسەر چەکێکى جۆرى کڵاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێک کە بۆ راوکردن بەکاریان هێنابوو.

پۆلیسى دارستانى گەرمیان ئەوەشى خستووەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان بە فەرمانى دادوەر راگیراون و رووبەڕووى یاسا دەکرێنەوە.

سێ ئاسک بە سەربڕاوی دۆزرانەوە

سێ ئاسک بە سەربڕاوی دۆزرانەوە