گۆڕه‌كه‌یان له‌ مه‌ككه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌

سێیەم حاجی قەزای بەردەڕەش لە سعوديه گیانی لەدەستدا

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

حاجییەکی ژن كه‌ خەڵکی قەزای بەردەڕەشه‌ دوای ونبوونی، ئەمڕۆ هەینی گۆڕەکەی لە گورستانی شاڕی مەککە دۆزرایەوە.
حاجییەکە تەمەن54 ساڵە، بەناوی”سافییە تاهیر محەمەد” لەگەڵ کەسوکارەکەی کە ئەویش لە 2024.6.15 لە کێوی عەرەفە بە ناوی”ئاسیا عەلی محەمەد “گیانی لەدەستدا بوو، بە ڤیزای سالێک سەردانی حەجیان کردووە.
حاجی ئەمین محەمەد، یەکێکە لە کەسوکارەکەی بە 964ی وت، دوای گیان لەدەستدانی کەسوکارمان لە کێوی عەرەفە. پەیوەندییان لەگەڵدا نەماوه‌ و لە یەکەم رۆژی عەرەفە بێسەروشوێن بووه‌ .
وتیشی “دوای دوو رۆژ هەوڵدان لەگەڵ ئەوقافی هەرێمی کوردستان و بەپێی رەگەزنامە و وێنەکانی لە چەند نەخۆشخانە و شوێنێکەوە، ئەمڕۆ پەیوەندییان پێكردووین کە گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و گۆڕەکەى لە گۆڕستانی مەککەیە”.
لە سنووری قەزای بەردەڕەش ئەوە سێیەم حاجییه‌ لە وەرزی ئەمساڵی حەج گیانیان لەدەستدابێت.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

نزیکەى 10 هەزار حاجى عێراقى گەیشتوونەتە سعودیە

نزیکەى 10 هەزار حاجى عێراقى گەیشتوونەتە سعودیە