لە دهۆک

تەرمی هاوڵاتیەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

درەنگانی شەوی رابردوو تەرمێک لەناو ئۆتۆمبیلیک دا دۆزرایەوە لە رێگای چیای زاوا بۆ کۆمەڵگای شاریا و رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.

ئەوە کەسەی گیانی لەدەست داوە دوو رۆژ بوو سۆراغی نەبوو دواجار تەرمەکەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پزیشکی دادی دهۆک بە 964ـی وت، نزیکی کاتژمێر 12:00ـەی دوێنێ شەوی چوارشممە، تەرمی کەسێکی 70 ساڵیان هێناوەتە پزیشکی داد، خەڵکی کۆمەڵگای دۆمیسە لە قەزای سێمێل، خەڵکی بەبۆنی تەرمەکەیا دۆزیویانەتەوە.

وتیشی، هیچ ئاسەوارێکی فیشەک یان برینێکی جەستەیی بەو کەسەوە دەرناکەویێت و بۆیە گومان ناکرێت کە کوژرابێت و رەنگە بە جەڵتە گیانی لەدەست دابێت، بۆیە لەلای خۆیان تەرمەکە دەهێڵنە و توێکاری زیاتری بۆ دەکەن.

دوو رۆژ بوو ئەو کەسە دیار نەمابوو، پۆلیسیش بەدوایدا دەگەڕا و دواجار تەرمەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دۆزرایەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تەرمی ئەو هاوڵاتیەی مانگێکە ونبووە دۆزرایەوە

تەرمی ئەو هاوڵاتیەی مانگێکە ونبووە دۆزرایەوە