بە رەگەرعەڕەبە

مێردمنداڵێک لە ئاوەکەی پردێ خنکا

964+

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

مێردمنداڵێکی تەمەن 15ساڵان لە ئاوی زابی سەر بە ناحیەی پردێ خنکاو پاشان تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 19.6.2024 لەچوارەم رۆژی جەژنی قورباندا چەند گەنجێک بۆ مەلەکردن روو دەکەنە ئاوی زاب لە ناحیەی پردێ و گەنجێک لە ئاوەکەدا دەخنکێت و دوای کەمتر لە نیو کاتژمێر تیمەکانی مەلەوانی تەرمەکە دەبیننەوە و لە ئاوەکە دەریدەهێنن.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی روباری لەو ناحیەیە بە 964ی وت، گەنجە خنکاوەکە  لە نەتەوەی عەرەبە و دانیشتووی گەڕەکی یەکی حوزەیرانە، لەگەڵ هاوڕێکانی بە مەبەستی مەلەکردن ڕوویان لە ئاوی پردێ کردووە و بەهۆی ئەوەی کە مەلەی باش نەزانیوە، خنکاوە.

دوای ئەوەی کە تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە، توانيان تەرمەکە دەربهێنن و رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوکى بكەن.

وتیشی “بابەتی خنکانی ئەم مێردمنداڵە ئێستا لە لێکۆڵینەوەدایە”.

964سۆراغی کردووە، لە ماوەی یەک مانگدا لە سنووری پارێزگای کەرکوک شەش کەس خنکاون و دوو لە خنکاوەکانیش ژن بونە.

پێداچوونەوە : سۆما حەکیم زادە

منداڵێکى تەمەن نۆ ساڵ لە کاتى مەلەکردندا خنکا

منداڵێکى تەمەن نۆ ساڵ لە کاتى مەلەکردندا خنکا

منداڵێکى تەمەن نۆ ساڵ لە کاتى مەلەکردندا خنکا

منداڵێکى تەمەن نۆ ساڵ لە کاتى مەلەکردندا خنکا