"خەڵک هۆشیار دەکەینەوە"

کەرکوک رێڕەوی پایسکیلی دانا

964+

ئەحمەد مستەفا

لەسەر بەشێک لە شەقامە گشتییەکانی کەرکوک رێڕەوی پایسکیل جیاکرایەوە و “بە رەنگی شین و کێشانی وێنەی پایسکیل” لە ئۆتۆمبیلەکان رێگاکەیان جیاکرایەوە.

شارەوانیی کەرکوک ئەمڕۆ چوارشەممە 19.6.2024 بڵاویکردەوە، “یەکەی ئەندازەی هاتوچۆی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکوک دەستیکرد بە دانانی هێما و ستونی پلاستیکی بۆ جیاکردنەوەی رێڕەوی پایسکیلسوارەکان لە رێڕەوی ئۆتۆمبێلەکان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “تیمەکانیان هەڵسان بەشوشتنی شەقامەکان و پاککردنەوەی وەک ئامادەکارییەک بۆ چالاکیی ماراسۆنی پایسکیلسواران، کە ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00ی شەو  دەست پێدەکات، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە هێڵکاریی شەقامەکان”.

دیمەنی رێڕەوە دانراوەکانی پایسکیل:

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
گەندەڵیەکى گەورەى پارێزگارى کەرکوک ئاشکرا دەکرێت

گەندەڵیەکى گەورەى پارێزگارى کەرکوک ئاشکرا دەکرێت

بومەلەرزەیەکى بەهێز کەرکوکى هەژاند

بومەلەرزەیەکى بەهێز کەرکوکى هەژاند