چەندین داری بەردار سووتاون

پێنج گەشتیار لەسەر سووتاندنی شەش دۆنم زەوی دەستگیر کران

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە گوندی سیارەتیکا لە سنووری ناحیەی سەرسنگ کەوتەوە و دوای سووتانی نزیکەی شەش دۆنم زەوی، هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد، پێنج کەسیش بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکران.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە لە قەزای ئامێدی، کە بە 964 یان داوە، ئاگرەکە لەلایەن پێنج گەشتیار کراوەتەوە و چەندان داری بەردار لە جۆری گۆیژ، بەهێ، ترێ، هەنجیر، قۆخ، هەنار و قەیسی سووتاون.

رەمەزان سیاری، بەرپرسی راگەیاندنی هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە بە 964ی وت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە دەشتی گوندی سیارەتیکا کەوتووەتەوە و دوای ئەوەی گەیشتینە شوێنی رووداوەکان، زانیومانە پێنج کەس بوونەتە هۆکاری ئەم ئاگرە، بەڵام نازانریت بۆ وایان کردووە و هەرپێنجیان گەشتیارن و خەڵکی موسڵن، زیانیکی زۆریان گەیاندووە بە مێشهەنگوین و داری بەرهەمداری گوندەکە.

وتیشی، “پێنج تۆمەتبارەکە دەستگیر کراون و رادەستی هێزە ئەمنییەکان دەکرێن بۆ لێپیچینەوەی یاسایی و لێکۆلینەوەی زیاتریان لەگەڵدا دەکرێت”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

ئاگرێك له‌ چیاى سه‌فین كه‌وتووه‌ته‌وه‌

ئاگرێك له‌ چیاى سه‌فین كه‌وتووه‌ته‌وه‌