ئاگر ده‌باری

ره‌وشی ئه‌مڕۆی كه‌شوهه‌وا چۆن ده‌بێت؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌شی كه‌شناسی له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ندێك په‌له‌هه‌ور هه‌یه‌ و سبه‌یش پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك داده‌به‌زن.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.6.2024
کەش: ئاسمان ساماڵ و هەندێ جار پەڵەهەور دەبێت .
پلەکانی گەرما: یەک پلە به‌رزده‌بێته‌وه‌، لە کەرکوک و هەندێ ناوچەى دەوروبەر دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
خێرایى با: لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 15 – 25 ) کیلۆمه‌تر/كاتژمێر.
ئاراستەی با: باکوورى رۆژئاوا.
مەوداى بینین: ( 9 – 10 ) کیلۆمه‌تر.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 45
سلێمانی: 41
دهۆک: 43
کەرکوک: 47
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 43
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان: 47