لە رۆژهەڵاتى کوردستان

سێ کرێکار لە کاتى کاردا گیانیان لەدەستدا

964+

وریا فەتاح

لە یەکەم رۆژى جەژنى قوربان، سێ کرێکار لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە کاتى کارکردندا گیانیان لەدەستداوە کە دوانیان لە کاتى بیرهەڵکەندندا گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوى هەنگاو بڵاوى کردەوە، دوێنێ شەممە، دوو کرێکار بەناوەکانى عیزەدین ئەمین ‌پوور خەڵکی شاری سەڵماس و سەیاد بابالوویی خەڵکی گوندی گوگرد سەر بە شاری کۆتۆل و دانیشتووی گوندی گولانى سەر بە سەڵماس، لە کاتی هەڵکەندنی بیرێکی ئاو بە هۆی گازگرتوویەوە گیانیان لە دەستدا.

لەبارەى کرێکارەکەى تریشەوە هەنگاو ئاشکراى کردووە، هەر دوێنێ کرێکارێک بە ناوى سەید مەنزوور عەلەوى کە خەڵکی گوندی خەرەگووشى سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ئورمیەیە، بە هۆی بەربوونەوەی بەرزکەرەوەیەک گیانی لەدەستداوە.

بەھۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا

بەھۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا