بریندارەکە بیرکۆڵە

لە کۆمەڵگەى چڕە کەسێک بەهۆى تەقەى براکەیەوە بریندار بوو

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دووەم رۆژى جەژندا، برایەک بە دوو گولە برایەکەی تری کە بەتەمەن گەورەترە بریندار کردووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و چارەسەر وەردەگرێت.

ئەو کەسەی بریندار کراوە لەروویی مێشکەوە تەواو نییە و گەنجێکی بیرکوڵە

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کۆمەڵگەی چڕە بە 964ـى وت، نیوەڕۆی ئەمرۆ گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ برایەکی خۆی کە لە خۆی گەورە ترە و تەمەنی لەنێوان 28-30 ساڵە بە دوو گولە بریندار کردووە و رەوانەی نەخۆشخانەی شێخان کراوە و چارەسەر وەردەگرێت.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە باسى لەوەکرد، بەپێی قسەی کەسوکاریان بێت، رووداوەکە بە ئەنقەست نەبووە و لە دەستى دەرچووە و بەر براکەى کەوتووە.

لەبارەى رەوشى تەندروستى بریندارەکە، ئەو سەرچاوەیە ئاشکراى کرد، دوو گولـلە بەر قاچ و سنگى بریندارەکە کەوتووە، بەڵام مەترسى لەسەر ژیانى نییە.

موسا گۆران کە دەکاتە برازاى ئەو دوو کەسە بە 964ـى وت،”رووداوەکە بە هەڵە بووە و دواى تەقەکەش گریاوە و وتویەتى لەدەستم دەرچووە و دواتر پۆلیس دەستگیرى کردووە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سەرچاوەی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی کۆمەڵگەی چڕە چی بوو؟

سەرچاوەی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی کۆمەڵگەی چڕە چی بوو؟