هاوڵاتیان قوربانی دەکەن
لە یەکەم رۆژی جەژندا مەیدانی ئاژەڵان بەرناکەوێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
هاوڵاتیان بۆ ئەنجامدانی قوربانی سەردانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دەکەن بۆ کڕینی ئاژەڵ، هەندێکیان لە سەربڕخانە قوربانی دەکەن و بەشێکی دیکەیان لە ماڵەوە.
سەلام حەمە رەشید کڕیاری ئاژەڵە بە 964ـی وت، لە ساڵی 1995 ەوە هەمو ساڵێک قوربانی کردووە و ئەمساڵیش بە نیازە بیکات.
باسی لەوەکرد، قوربانی بۆ خۆی و براکانی دەکات و هەتا قوربانی نەکات ئاسودە نابێت، بەڵام ئەمساڵ نرخی ئاژەڵ گرانە و زۆر دەکەوێت لەسەریان، لە ماڵی خۆیاندا سەریدەبڕن.
رێبوار محەمەد قەساب بە 964ـی وت، ماوەی 30 ساڵ کاری قەسابیە و لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵی گەورەدا مەترسیان رووبەڕوو دەبێتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی