دژە گەڕییە

کانیەکەی هێرۆ لە حەمامی کەمە

964+

محەمەد عەلی – پشدەر

لە ناحیەی هێرۆ و لە دەڤەری پشدەر، سەرچاوەیەکی ئاو بوونی هەیە، ئەم سەرچاوە جیاواز لەسەرچاوەکانی تر وەک چارەسەری نەخۆشی سوودی لێ دەبینرێت.

ئەو سەرچاوە ئاوە، پێی دەڵێن (کانیەگڕاو)، خەڵکێکی زۆر سەردانی دەکەن بە تایبەت لە وەرزی هاویندا، ئەو کەسانەی نەخۆشی پێستیان هەیە، خۆیان لە کانیە دەشتن و وەک دەرمان بەکاری دەهێنن.

ئاوەکە چەورە و بۆندارە، بۆ خواردنەوە ناشێت، ئەو جێگایەی ئاوەکەی پێدا دەڕوات سپی بووە، بەهۆی بوونی مادەی گۆگردی تێیدا و بوونی کاریگەرییەکەی.

لە کۆنەوە بۆ ئەم مەبەستە بەکارهاتووە و خۆیان پێ شوشتووە، سەرەتا سەرچاوەکە سادە بووە، دواتر لەلایەن خەڵکی ناحیەکەوە، کۆنکرێت کراوە و داپۆشراوە.

ژمارەیەک هاوڵاتی کە قسەیان بۆ 964 کردووە دەڵێن، تەنیا یەک حەمامی هەیە، بەهۆی ئەوەی خەڵک زۆر سەردانی دەکات، زۆربەی جار سەرەی بۆ دەگرن بە نۆرە خۆیان تێدا دەشۆن.

ئەوان داواکارن لە لایەنی پەیوەندیدار، گرنگی زیاتر بە کانییەکە بدات و چەند حەمامێکی دیکەی بۆ دروستبکرێت، زۆربەی کات لە نەبونی شوێنی پێویست هاوڵاتیان، بە دەبە ئاوەکە دەبەنەوە ماڵەوە خۆیانی پێدەشۆن.

لەسنووری پشدەر، هیچ سەرچاوەیەکی تر لەو شێوازە بوونی نیە و دەگمەنە، ئەم سەرچاوە چوار وەرزی ساڵ بوونی هەیە و وشک نابێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

"گەڕاو"ـەکانی هەرێم دەکرێن بە سەرچاوەی گەشتیاری