هەفتەیەک بە نیازی مامەڵە مەبن

بازاڕی دراوی سلێمانی حەوت رۆژ و هی هەولێر هەشت رۆژ دادەخرێن

964+

پێشەوا محەمەد

بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بۆ ماوەی حەوت رۆژ و بازاڕی دۆلاری هەولێریش بۆ ماوەی هەشت رۆژ بە داخراوی دەمێننەوە.

هەردوو بازاڕەکە لەمڕۆ شەممەوە بازاڕەکانیان داخرابوو و هۆکارەکەشی پشووەکانی جەژنی قوربانە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بازاڕەکانی دراو لە هەرێم تەنیا لە نەورۆز و جەژنەکانی رەمەزان و قوربان دەکەونە پشووەوە.

وتیشی، “ئەگەر کەسێک لەو ماوەیەی بازاڕی دۆلار دادەخرێت کاری بازرگانی و بەپەلەی دراوی هەبوو، دەتوانێت لە کۆمپانیاکانی دەرەوەی بازاڕی دراو کارەکەی بکات”.

بازاڕی دراوی سلێمانی رۆژی شەممەی داهاتوو دەکرێتەوە، بەڵام لە هەولێر کردنەوەی بازاڕەکە دەکەوێتە یەکشەممەوە.

کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر بە 964ـی وت، “هۆکارەکەی ئەوەیە ئێمە لە هەولێر رۆژانی یەکشەممان بازاڕ ناکەینەوە بەڵام لە سلێمانی دەکرێتەوە، بەو هۆیەوە پشووی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر دەبێتە هەشت رۆژ”.

بەپێی وتەی ئەو دوو وتەبێژە، داخستنی بازاڕی دراو ئیختیاری نییە و دەبێت هەموو کۆمپانیا و دوکانەکانی ناوبازاڕەکە پێوەی پابەند بن، “ئەگەر دوکاندارێک بیەوێت دوکان بکاتەوە دەبێت هۆبەی ئاسایشی بازاڕی دۆلارەکە و ئەنجومەنی بازاڕەکە ئاگادار بکاتەوە و رەزامەندیی لەسەر بدەن ئەوکاتە دەتوانێت دوکانەکە بکاتەوە”.

بانکی ناوەندی لە بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی در...

بانکی ناوەندی لە بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێم بڕیاری دا