له‌سه‌ر كێوى عه‌ره‌فه روویداوه
دووەم حاجی كورد له مه‌ككه كۆچی دوایی كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووه‌م حاجی كورد له وڵاتى سعودیا له‌كاتى به‌جێگه‌یاندنى فه‌ریزه‌ى حه‌ج كۆچی دوایی كرد ..
حاجییه‌كه ناوى حسێن حاجى مه‌حمود حه‌مید ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 80 ساڵه و خه‌ڵكى شارى قامشلۆى رۆژئاواى كوردستانه.
ئیڤان حه‌سیب، رۆژنامه‌نووسی دیار له رۆژئاواى كوردستان بۆ 964 گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌وحاجییه كورده‌ى له شارى مه‌ككه پشتڕاست كرده‌وه و وتیشی له‌كاتى به‌جێگه‌یاندنى فه‌ریزه‌ى حه‌ج له‌سه‌ر كێوى عه‌ره‌فه گیانى له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مساڵ، ئه‌وه دووه‌مین حاجى كورده له له شارى مه‌ككه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
هه‌ر ئەمڕۆ شەممە 15.6.2024، یەکەم حاجی کورد لە کێوی عەرەفە کۆچی دوایی کرد، بە ناوی هەمین قادر عەلی، كه لە دایکبووی ساڵی 1971 و دانیشتووی شاری هەولێر بوو.