مەرجەکانی چین؟

ئەگەر داهێنەری و کورد یان عەرەبی 100 ملیۆن دینار وەربگرە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە رێگەی ئەنجومەنی باڵای گەنجان، حکومەتی عێراق فۆرمی پێشبڕکێی نیشتیمانیی کارگێڕی راگەیاند و بەبڕی 100 ملیۆن دیناری قەرز، پاڵپشتی بیرۆکەی 100 داهێنەر دەکات.

ئەوانەی بیرۆکە دەنێرن، مەرجیان بۆ دانراوە و 100 بیرۆکەی کار دەخرێنە چوارچێوەی وەرگرتنی قەرزا داراییەوەکەوە.

بەم مەرجانە:

1- تەمەنی داواکار لە نێوان (18-35) ساڵدا بێت.
2- پرۆژەکە دەبێت پێشەنگ بێت و کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگا هەبێت.
3-پێویستە خوازیارى پرۆژە بەشداربێت لەهەموو ئەو چالاکییانەی کە لەلایەن لیژنەی پێشبڕکێیەوە پێشکەش دەکرێن.

ئەمڕۆ شەممە 15.6.2024، عەلی عومەر، نوێنەری لقی سلێمانی باڵیۆزانی ئەنجومەنی باڵای گەنجان بە 964ی وت، “دەرفەتەکە تەواوی هەڵگرانی رەگەزنامەی عێراقی دەگرێتەوە، دانیشتووی شارەکانی عێراق بێت یان هەرێمی کوردستان، دەتوانێت بیرۆکەکەی یاداشت بکات”.

دەربارەی ئەو بوارانەی دەکرێت، خوازیاران لە بارەیەوە پێشکەشی بکەن، ئەو وتی، “هەموو بوارەکان کراوەن، گرنگە خاڵی دووەمی مەرجەکان لەبارەی کاریگەری ئەرێنی و پێشەنگی بیرۆکەکە رەچاو بکرێ، هەروەک لایەنی کارگێڕی بەهێزی هەبێت”.

لە فۆڕمەکەدا، جگە لە زانیاری کەسی، داواکراوە بیرۆکەی پڕۆژەکە، وردەکارییەکەی، کێشە بیرۆکەکە، لایەنە ئەرێنییەکان و پەیوەست بوونی بە تەکنەلۆژیا بخرێتەڕوو، بەڵام پەیوەست بە جۆرێتی قەرزەکە و وردەکاری گەڕاندنەوەی بە رێنمایی لە حکومەتی عێراقییەوە بڵاودەکرێتەوە.

بۆ پڕکردنەوەی بیرۆکە و میکانیزمی ئەپڵیکەیشنەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:
https://epship.scyiq.com/

باڵیۆزانی گەنجان (ئەنجومەنی باڵای گەنجان)، پرۆگرامێکی تایبەتە بە گەنجان بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی دامەزرێندراوە و لە 18 پارێزگاکەی عێراق نوێنەرایەتی هەیە.

ده‌نگۆیه‌ك ده‌یه‌وێت وێنه‌ى تاڤگەی (كانى به‌ست) له...

ده‌نگۆیه‌ك ده‌یه‌وێت وێنه‌ى تاڤگەی (كانى به‌ست) له‌سه‌ر دراوى عێراقی لاببات

UNAMI له‌ عێراق زانيارى هه‌ڵه‌ له‌باره‌ى دارستانى هه‌...

UNAMI له‌ عێراق زانيارى هه‌ڵه‌ له‌باره‌ى دارستانى هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه‌‌