بە نۆ خاڵ
دەستەى ژینگە لە بارەى قوربانیکردنەوە هۆشدارى دەدات
964+
وریا فەتاح
دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە، لە بارەى قوربانیکردنەوە هۆشدارى دەدات و دەڵێت، دەبێت گۆشتەکە 12 بۆ 24 کاتژمێر لەناو ساردکەرەوە هەڵبگیرێت ئینجا بەکار بهێنرێت.
هۆشداری لە بارەی قوربانیکردنەوە:
1-پێویستە ئاژەڵەكان لە سەربڕخانەی فەرمی سەر ببڕدرێن.
2- پەیڕەوكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی و پاك و خاوێنڕاگرتنی سەربڕخانەكان و دەوروبەری سەربڕخانەكان؛ رشاندنیان بە دەرمانی تایبەت.
3- پێویستە ئاژەڵەکان ساغ بن و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییان نەبێت و گەنە (قڕنە) و مشەخۆری دەرەکی لەسەر نەبێت.
4 پێویستە لەسەر خاوەنئاژەڵ، پێش فرۆشتنی ئاژەڵەكانی (بۆ سەربڕین یان قوربانیكردن) بە ماوەی نزیكەی 3 هەفتە هیچ جۆرە دەرمانێكی نەدابێت بە ئاژەڵەكان و هۆڵی بەخێوكردنی ئاژەڵەكان بە دەرمانی تایبەت بڕشێنێت و چارەسەری ئاژەڵە نەخۆشەكانی بكات.
5- پێویسە لەسەر قوربانیكەر (قەساب و هاوڵاتی) بە گرتنەبەری گشت رێكارەكانی خۆپارێزی و پاكوخاوێنی لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ و گۆشت ئامادەكردن، بە تایبەتی بەكارهێنانی دەستكێش و جزمە و جلی تایبەت و دووركەوتنەوە لە كۆبوونەوە لە دەوروبەری ئاژەڵ لە كاتی سەربڕین. هەروەها شووشتن و تەعقیمكردنی شوێنی سەربڕین، دەست و كەلوپەلەكان دوای بەكارهێنان و دەستدان لە گۆشت.
6- بەكارهێنانی كیسی (نایلۆن) ی نوێ و ڕوون و بێڕەنگ لە كاتی دابەشكردنی گۆشت.
7- لە كاتی گواستنەوەی گۆشت ڕەچاوی پلەی گەرمیی گونجاو بكرێت.
8- هەڵگرتنی گۆشت بۆ ماوەی 12 تا 24 كاتژمێر لە ساردكەرەوە، پاشان بەكار بهێنرێت.
9- فڕێنەدانی پاشماوەی سەربڕین و ئاژەڵ لە سەرشەقام و كۆڵان و بازاڕەکان.
35 شوێن بۆ فڕێدانی پاشماوەی قوربانیکردن دیاریکرا