لە بەرەبەیانەوە دەسووتێت

ئاگرەکەی ماوەت تا دێت تەشەنە دەسێنێت

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە بەرەبەیانەوە ئاگر لە گوندەکانی ماوەت کەوتووەتەوە و بەهۆی بەهێزی باوە تا بێت ئاگرەکە زیاتر تەشەنە دەسێنێت.

ئیبراهیم حەمەئەمین، سەرۆکی شارەوانی ماوەت بە 964ـی راگەیاند، ئاگرەکە لە گوندی گەماڵان کەوتووەتەوە و بەرەو گوندی سەفرە و بەر گوند تەشەنەی سەندوە، تا بێت بەهۆی بەهێزی باوە زیاتر تەشەنە دەسێنێت.

باسی لەوەکرد، ناوچەکە شاخاوی و سەختە کۆنتڕۆڵکرنی ئاگر تیایدا ئەستەمە، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە سەرجەمیان لە هەوڵی ڕێگرین لە تەشەنە سەندنی زیاتری ئاگرەکەن بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە.

ئەوەی خستەڕو، ئێستا هەوڵەکان بۆ ئەوەن ئاگرەکە نەگاتە ماڵەکان و زیان بە هاوڵاتیان نەگات، بەهۆی بەردەوامی ئاگرەوە ڕێژەیەکی زۆر داری سروشتی سوتاوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

سۆران خۆی لە ئاگر دەپارێزێت

سۆران خۆی لە ئاگر دەپارێزێت