بەرگرى شارستانى پلانێکى تۆکمەى داناوە

سۆران خۆی لە ئاگر دەپارێزێت

964+

ئاکام غەفور-سۆران

بەرگری شارستانی سۆران هەڵمەتێکی لە بازاڕەکە دەستپێکردوە، رێنمای دوکانداران دەکات و لە بونی مەرجەکانی بەرگرى شارستانى لە بازاڕەکە دەکۆڵێتەوە.

هەڵمەتەکە بەم هەینییە دەستى پێکردووە و بەردەوامى دەبێت، لە قۆناغى یەکەمدا  پڕوشەر بەسەر دوکانداراندا دابەش دەکەن و  رێگای 13 تیمەوە کارەکانیان ئەنجام دەدەن، بڕیاریشە لە دوای سۆران سەردانی هەر شەش قەزای سنوورەکە دەکەن.

کاروان میراودەلی، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە 964ـی وت،”رۆژ بە رۆژ رووداوەکانی ئاگر زیاتر دەبن و ترس و دڵەراوکێ لای خەڵک دروست دەکات، بەم هەنگاوە دەمانەوێت ئەو ترس و دڵە راوکێیە بڕەوێنینەوە”.

وەک ئەوەى کاروان میراودەلى باسى دەکات، پلانێکى تۆکمەیان داناوە و دەیانەوێت لە رێگەى جێگیرکردنى مەفرەزەکانیان لە شوێنە جیاوازەکان بتوانن بە زوویى بگەنە سەر رووداوەکان و نەهێڵن ئاگر ببێتە مانشێتى هەواڵەکان.

سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خاوەنی 21 بنکەی بەرگری شارستانییە، داواش لە هاوڵاتیان دەکرێت لە هەر رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەی ژوری کۆنتڕۆڵ 07507966355.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەشە ناوخۆییەک لە سۆران ئاگری گرت و گیانلەدەستدان هەیە

بەشە ناوخۆییەک لە سۆران ئاگری گرت و گیانلەدەستدان هەیە