964 ساغى كرده‌وه
پێنچ کەسە خنکاوەکەی سنووری راپەڕین خەڵکی ئاکرێن
964+
ژێوار خدر – رانیە
كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگۆى خنكانى چه‌ند كه‌سێك له سنووره ئاوییه‌كانى دوكان بڵاوبووه‌وه، تا ئێستا ئه‌مه به‌فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا 964 به‌دواداچوونى بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌كات بۆ ساغكردنه‌وه.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 3:05 خوله‌ك
عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەرین تایبەت بە 964 رایگه‌یاند، رووداوى خنكانه‌كه له‌سنووره ئاوییه‌كانى دوكان له قه‌ره‌نیاغا بووه له ئیداره‌ى راپه‌ڕین.
وتیشی “بە دیاریکراوی نازانین چەند کەسن بەڵام ئەندامی یەک خێزانن و ژن و منداڵی تێدایە”.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 3:09 خوله‌ك
له‌ئێستادا تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى راپه‌ڕین له‌شوێنى رووداوه‌كه‌ن و به‌پێی زانیارییه‌كان ته‌رمه‌كانیان له ئاو ده‌رهێناوه و ده‌یانهێننه‌وه بۆ پزیشكى دادى رانیه.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 3:30 خوله‌ك
به‌پێی قسه‌ى عه‌دنان كه‌ریم یه‌كێك له غه‌واسه‌كانى سنوورى راپه‌ڕین ژماره‌ى خنكاوه‌كان پێنج كه‌سن كه بریتین له منداڵێك و شێ ژن و پیاوێك.
وتیشی “ته‌واوى كه‌سه خنكاوه‌كان خه‌ڵكی ئاكرێن”.
زانیاری دێت..